کوردستانی
هەسەدە یاننامەیەكی نوێی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند" دیمەشق رێكەوتنی نێودەوڵەتی پێشێل كردووە و پێش كشانەوەی هێزەكانیان ئەوان هاتوونەتە ناو شارۆچكەكانی دێرحافر و مەسكەنە لە رۆژهەڵاتی حەلەب".
دەقی بەیاننامەكەی هەسەدە:
بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی:
لەسەر بنەمای ئەو رێكەوتنەی كە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا پشتیوانیكرابوو، رێكەوتن كرا كە هێزەكانی حكومەتی دیمەشق دوای تەواوكردنی كشانەوەی هێزەكانمان بچنە ناو شارۆچكەكانی دێرحافر و مەسكەنە لە رۆژهەڵاتی حەلەب، بەڵام دیمەشق مەرجەكانی رێكەوتنەكەی پێشێل كرد و پێش ئەوەی شەڕڤانانمان بە تەواوی بكشێنەوە، هاتنە ناو شارۆچكەكانەوە، ئەمەش دۆخێكی زۆر مەترسیداری دروستكرد كە ئەگەری هەیە كاردانەوەی جددی هەبێت.
بۆیە داوا لە زلهێزە نێودەوڵەتییەكان دەكەین كە پشتیوان و نێوەندگیری رێكەوتنەكە دەكەن، بەپەلە دەستوەردان بكەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێكردنی و رێگریكردن لە پەرەسەندنی زیاتر.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە
١٧ی كانونی دووهەمی ٢٠٢٦
بیروڕا


