کوردستانی

كاركردن لە رێگای دەربەندیخان-وارماوا بە رەسمی رانەگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاركردن لە رێگای دەربەندیخان-وارماوا بە رەسمی رانەگیراوە


مەودا میدیا-
تا ئێستا بە رەسمی كاركردن لە پرۆژەی جووتسایدكردنی رێگای دەربەندیخان-وارماوا رانەگیراوە و تەنها چەند هۆكارێك بووەتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی كارتی كارەكان بوەستێت. 

عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند"راستە كە ئێستا كاركردن لە پرۆژەی جوتسایدكردنی دەربەندیخان-وارماوا وەستاوە، بەڵام بە رەسمی پرۆژەكە رانەگیراوە، چونكە راگرتنی پرۆژەكە پێویستی بە نوسراوی وەزارەت و رەزامەندییان هەیە، بەڵام ئەو كارە نەكراوە". 

وتیشی"چەند هۆكارێك بووەتە هۆی ئەوەی كە بەشێوەیەكی كاتی كاركردن لە پرۆژەكە بوەستێت، لەوانەش، پشووەكانی سەری ساڵ و وەرزی سەرما و بارانبارین و كەشی نەگونجاو لەگەڵ دواكەوتنی شایستەداراییەكانی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەرچەندە ماوەی تەواوكردنی پرۆژەكە 18 مانگی بۆ دانراوە، بەڵام ئەو وادەیە زیاتر پەیوەستە بە بەردەوامی تەرخانكردن و ناردنی بودجەی تەرخانكراو، بۆیە ئەگەر بودجەكە دوانەكەوێت ئەوا لە كاتی خۆیدا تەواو دەبێت". 

باسی لەوەشكرد"تا ئێستا تەنها 15%ی كۆی پرۆژەكە تەواوكراوە". 
ئ پ     

Qaiwan
Qaiwan