جیهانی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: بەوردی چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:  بەوردی چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق  دەکەین
مەودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایدەگەیەنێت سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ریان پێویسته‌ سیستمی پشكپشكێنه‌ به‌لاوه‌ بنێن ئاماژەی بەوەشکرد بەوردی چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەین.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، داوای گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات".

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکرد "بەوردی چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەین، هەروەها سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ریان پێویسته‌ سیستمی پشكپشكێنه‌ به‌لاوه‌ بنێن و له‌ په‌یوه‌ندیدا بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  ئەوەشی خستەڕوو "پێویسته‌ گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان له‌ ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عیراقدا بن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان