گێتی

ئەمەریكا تەمبێ‌ بووە و ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بكاتە سەر ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا تەمبێ‌ بووە و ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بكاتە سەر ئێران

مەودا میدیا-
محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند"ئەمەریكا لە دوای شەڕی 12 رۆژەوە بە شێوەیەك تەمبێ‌ بووە كە جارێ‌ ناتوانێت بە ئاسانی هێرش بكاتە سەر ئێران تا ئەوكاتەی بە تەواوی ئەو شتێكی بۆ روون نەبێتەوە". 

لە بارەی دۆخی رۆژئاواشەوە وتی"پێشتریش وتوومە نابێت كورد بەهیچ شێوەیەك پشت بە ئەمەریكا ببەستێت و ئێستاش سوورم لەسەر قسەی خۆم و كشانەوەی هێزەكانی هەسەدەیش لە فورات بە زۆری ئەمەریكا بووە و ئەوەش باشترین بەڵگەیە بۆ قسەكانم". 

هاوكات لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كورستان، سكرتیری پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"پێشنیازی ئەوەیان بۆ سەرۆكی یەكێتی كردووە كە هەموو حزبەكان پێكەوە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبهێنن، چونكە نەیەكێتی بەبێ‌ پارتی نە پارتیش بەبێ‌ یەكێتی ناتوانن حكومەت پێكبهێنن و ئیدارەی هەرێمی كوردستان بدەن ". 
ئ پ 




Qaiwan
Qaiwan