کوردستانی
بەفر و باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای سپی ناوەڕاستی لاواز بۆ مامناوەند، کاریگەریی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند " سەرەتای شەپۆلەکە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ هەوری تەنک دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ دێتە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، دواتر ناوچە شاخاوییەکانی شاری دهۆک و هەولێر بەفر و باران بەبڕی جیاواز دەبارێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرشەی بەفر و نمەباران لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاویە بەرزەکان دەبارێت، بۆ سبەینێ بارانبارین لە شارەکان دەستپێدەکات، دواتر شەپۆلەکە بۆ شاری سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە ، ناوچەکانی گەرمیان درێژدەبێتەوە و لە رۆژانی18 بۆ 19ی مانگ بەفر و باران کاریگەری زیاتری دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و لە ناوشارەکانیش باران دەبارێت، هەر ناوچەک بەبڕی زۆر یان کەم باران دەبارێت، خێرایی با جار جار چالاک دەبێت، ماوەی ئەم شەپۆلە بارانە لە رۆژی 20ی مانگ کۆتایی دێت".
ب ح

بیروڕا