جیهانی
ئەمریكییەكان بە چاوێكی دوژمنكارانەوە دەڕواننە چینییەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راپرسییەكی دەزگای بیۆ بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون كە لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاوكراوەتەوە، لە سەدا 66 ئەمریكییەكان وڵاتی چین بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەزانن.
لە راپرسییەكەدا هاتووە "سێ لەسەر چواری ئەمریكییەكان پێیان وایە، وڵاتی چین هەڕەشەییە بۆ سەر ئەمریكا، ئەمەش لە چوارچێوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە سەرەتا لەوڵاتەوە سەریهەڵداو بە جیهاندا بڵاوبووەوە و بوەتە هۆی پەكخستنی ئابووری وڵاتانی جیهان، ئەمریكاش گەوررەترین زیانی مرۆیی و ئابووری بەركەوتووە".
راپرسیەكە باسی لەوەكردووە "ئەو رێژە زۆرەی هاوڵاتیانی ئەمریكا كە دژی چین وەستاونەتەوە، بەرزترین رێژەیە لە دوای ساڵی 2005 كە بەو شێوەیە بە چاوێكی دوژمنكارانە بڕوانە چینییەكان".
لە ماوەی هاتنە سەركاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە، ئاراستەیەكی نوێی وەرگرتووە، بەهۆی ململانێی شەڕی بازرگانی نێوانیان.