جیهانی
هۆزێك لە جەنگەڵەكاندا دەژین و گۆشتی مردووەكانیان دەخۆن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەدرێژایی مێژوو جیهان گوێبیستی چیرۆكی گۆشتخۆرەكان بووە، بەڵام لەئێستادا ئەو چیرۆكە بەچاوی خۆی دەبینێت و بووەتە راستی.
ئەلێكس كۆڵبۆف، كەسێكی سەركێشی خەڵكی روسیایە، چەند وێنەیەكی هۆزی "ماتس"ی بڵاوكردووەتەوە كە لە جەنگەڵەكانی ئەمازۆندا دەژین و گۆشتی مردووەكانیان دەخۆن.
بەپێی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ئەو هۆزە دوای ئەوەی كەسێكیان لێدەمرێ لە دەوری كۆدەبنەوە و گۆشتەكەی دەخۆن وەكو هێمایەك بۆ هەڵمژینی رۆحی و مانەوەی لەگەڵیان.
ئەلێكس لە روسیاوە چووەتە بەرازیل و بۆ ماوەی هەفتەیەك لەگەڵیان ماوەتەوە، بەپێی قسەی ئەلێكس ئەو هۆزە شێوازی ژیانیان زۆر سەرەتاییانەیە و جلوبەرگ ناپۆشن و تەنیا چەند شوێنێكی جەستەیان دەشارنەوە، بەپێی نەریتی خۆشیان و بۆ پارێزگاریكردن لە رۆحیان، گۆشتی مردووەكیان دەخۆن.