جیهانی

ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات
مەودا میدیا-

سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی ئێران ھەڕەشەی موشەكبارانكردنی پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچە دەكات ئاماژە بەوەش دەکات ، ئەگەر ئەمەریكا دەستپێشخەری شەڕێك لە دژی ئێران بكات، كۆتایی شەڕەكە لەلایەن ئێرانەوە دیاری دەكرێت.

موحسین رەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی ئێران بە كەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە "ھەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ ھێرش بۆ سەر بەلەمەكانی ئێران تەنیا پڕوپاگەندایە، ئەگەر ئەمەریكا دەستپێشخەری شەڕێك لە دژی ئێران بكات، كۆتایی شەڕەكە لەلایەن ئێرانەوە دیاری دەكرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێگە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ژێر كۆنترۆڵی موشەكەكانی ئێران دان و ئەگەر ئەمەریكا مەترسی بخاتە سەر بەرژوەندییەكانی ئێران، پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا مووشەل باران دەکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان