کوردستانی
پڕۆژە یاسای چاکسازی تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکەن.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ وەک لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبینەوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی".
ئەمڕۆ دوا وادەیە کە لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی رادەستی پەرلەمانی کوردستان بکەن.