ئابووری

هەفتەی داهاتوو پارەی ئەم کەسانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو پارەی ئەم کەسانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە هەفتەی داهاتوو پارەی هاوكاری كە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بڕیاری لەسەر درابوو بەسەر هاوڵاتیانی كەمدەرامەت دابەش بكرێت و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە .

حسێن نەرمۆ، ئەندامی لیژنەی كۆمەڵگای مەدەنی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوایین كۆبوونەوەمان لەگەڵ نور دلێمی، وەزیری پلاندانانی عیراق، قسە لەسەر ئەوە كرا كە رێكارەكانی رێكخستنی ناوی هاوڵاتیان كە فۆڕمیان بۆ وەرگرتنی پارە پڕكردووەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی پارەكە بكرێت و 12 ملیۆن هاوڵاتی عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەو پارەیە".

وتیشی "پارەكە بۆ هەر كەسێك 30 هەزار دینارە، واتە خێزانێكی چوار كەسی ئەگەر فۆڕمی پڕكردبێتەوە و شایستەبێت، بڕی 120 هەزار دینار وەردەگرێت".

حكومەتی عیراق لە چوار چێوەی هاوكارییەكانی بۆ هاوڵاتیانی هەژار كە بەهۆی كۆرۆناوە تووشی دۆخی خراپی دارایی بوون 360 ملیار دیناری عیراقی تەرخانكرد و دابەشی دەكات بەسەریاندا.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان