کوردستانی

پەروین بوڵدان باس لە ئازارەکانی دایکانی کورد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروین بوڵدان باس لە ئازارەکانی دایکانی کورد دەکات
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئازارەکانی دایکانی کورد کرد و ئاشکراشی کرد هێرشێکی زۆر لەسەر هەدەپە هەیە.

پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند "دوای تێكچوونی پڕۆسەی ئاشتی، دایكانی كورد زۆرترین ئازاریان بینیوە".

وتیشی "حكومەت دەیەوێت بە رێگەی شەڕ و دوژمنكاری كورد و دانانی قەیوم، تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە تورکیا هێرشێکی زۆر لەسەر هەدەپە هەیە بە تایبەت  لە ناوچە کوردییەکان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هەر لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکاندا چەندین بەرپرسی هەدەپە لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە، هەروەها چەندین سەرۆک شارەوانی هەدەپەش دەستگیر کراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان