کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی درێژ دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی درێژ دەکاتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هیچ باسێک لە پڕۆژە یاسای چاکسازی ناکرێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە".

لەبارەی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەبوبەکر هەڵەدنی وتی "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەدرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی بڕیاری بۆنەی نەتەوەیی تورکمان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە ئاڵوگۆڕکردنی هەندێک لە ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانە، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا خولی پایزە درێژ دەکرێتەوە".

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هیچ باسێک لە پڕۆژە یاسای چاکسازی ناکرێت".

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، دکتۆر هەورامان حەمە شەریف لە لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دەچێتە لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، هەروەها عوسمان عەلی ئیسماعیل لە لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانەوە دەچێتە لیژنەی  لیژنەی شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان