ئابووری

نرخی نەوت هاڕەیەكی گەورەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت هاڕەیەكی گەورەی كرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت دابەزینی گەورەی لە بازاڕەكانی جیهان تۆماركرد دوای ئەوەی سێ رۆژ لەسەر یەك نرخەكەی لە بەرزبوونەوەدابوو.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردەوە "نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 25 دۆلارو 50 سەنت دابەزیووە، دوای ئەوەی دوێنێ یەك بەرمیل لە نزیكی 27 دۆلار بوو".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بۆ 18 دۆلار و 10 سەنت دابەزینی تۆماركردووە".

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی بەهۆی ئەوەی بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan