کوردستانی
هیچ بڕیارێک نیە بۆ دابەشکردنی نەوت لەم شوێنانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد
لەئێستادا هاوڵاتیانی شاری سلێمانی چاوەڕێی دابەشکردنی نەوت دەکەن، بەڵام دابەشکردنی نەوت بەشێوەیەکی زۆر سست بەڕێوە دەچێت و تەنها لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری سلێمانی دابەشکراوە.
بەپێی ئەو زانیارایانەی مەوداپرێس لە بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی وەریگرتووە لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نیە بۆ دابەشکردن بەشە نەوتی هاوڵاتیان لەناو گەڕەکانی شاری سلێمانی.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو بەشە نەوتەی کە رۆژانە دەنرێت بڕەکەی کەمە و ئەگەر هەیە بەشی دەرەوەی شاریش نەکات، بۆیە لە ئێستادا هیچ بڕیارێک نیە بۆ دابەشکردنی نەوت لەناوشاری سلێمانی.
لەوبارەیەوە ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەوداپرێسی راگەیاند "شێوازی دابەشکردنی نەوت دەبێت سەرەتا لە ناوچە ساردەکانەوە دەستپێبکات دواتر لە ناوچە نیمچە گەرم و گەرمەکان دابەش دەکرێت، بۆیە لە ئێستادا نەوت لە ناوچە ساردەکان دابەش دەکرێت".