مەودا کەناڵ

شارێك لەژێر زەوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارێك لەژێر زەوی
مەودا میدیا-

كۆبر بیدی، شارێكە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی ئوسترالیای باشوور، پاش دۆزینەوەی زەوییەكانی ناوەوەی ئوسترالیا لەلایەن داگیركەرانی وەكو پروتوگالییەكان و بەریتانییەكان و وڵاتانی دیكەوە، هەندێك لەو خێزان و خەڵكانە لە ساڵی 1915 كەوتنە گەڕان بەدوای ئاڵتون و لەو ناوچەیە بۆ ماوەیەكی زۆر لەناو چادر مانەوە و هەوڵەكانیشیان بێسوود بوو.

كوڕێكی تەمەن 14 ساڵ كەوا لەگەڵ باوكیدا لەو دەشتە دەبێت، لەكاتی گەڕان و هەڵكۆڵیندا بەردێكی جوان دەدۆزێتەوە و دواتریش داوا لە باوكی دەكات لەبری گەڕان بۆ دۆزینەوەی ئاڵتون باشترە بەدوای دۆزینەوەی بەردی لەو شێوەیەدا بگەڕێن.
باوكی بەقسەی كوڕەكەی دەكات و ئیتر وردە وردە دەكەونە گەڕان بەدوای بەردی لەو جۆرەدا، ئەو بەردە زۆر گران بەهایە و ناوی بەردی ئۆباڵ-ە.

ئەو ناچەیەی كەوا ئەو خێزانانە تیایدا بەدوای بەرددا دەگەڕێن زۆر گەرم و تاقەتپڕوكێنە و ژیان تیایدا ئەستەم بووە، بەڵام كاتێك لەژێر زەوییەكە دەبن و بەدوای بەرددا گەڕاون هەستدەكەن ژیان بەو شێوەیە خۆشترە و ئاووهەواكەیشی بۆ ژیان گونجاوترە. بۆیە بڕیار دەدەن لەژێر زەوی بژین و ئیتر وردە وردە خەڵكی دیكەش روودەكەنە ئەو ناوچەیە بەمەبەستی گەڕان بەدوای بەردی ئۆباڵ.
دواتر دەستدەكەن بە دروستكردنی خانوو لەژێر زەوی، تاوای لێدێت دەبێتە شارێكی نموونەیی و تەواو جیاواز لە شارەكانی دیكەی جیهان و هەموو ژیانیان بەتەواوی دەبەنە ژێر زەوی.

ئەو شارەی كە بەهۆی بەردی ئۆباڵ دروستبوو ئێستا زیاتر لە 3500 كەس تیایدا دەژین و نزیكەی 1500 خانووی تێدایە، هەروەها دوو كڵێسا و هۆتێل و نەخۆشخانە و قوتابخانە و تەواوی پێداویستییەكانی شاری تێدا فەراهەمكراوە.

شارێكی تەواو شارستانییە، تیایدا هۆتێلی جوان بۆ گەشتیاران ئامادەكراوە، هەروەها كارەبا و تەلەفزیۆن و هێڵی ئینتەرنێت و بنكەی پۆلیس و هەرچی دیكەیش لە شارەكانی سەر زەوی هەیە لەو شارەدا بوونی هەیە.

سەرچاوەی دارایی خەڵكی ئەو شارە دۆزینەوەی بەردی ئۆباڵە و لەئێستادا ئوسترالیا نزیكەی 95%ی بەردی ئۆباڵی هەموو جیهان بەرهەم دەهێنێت و بە پایتەختی ئۆباڵی جیهان ناسراوە.
https://www.youtube.com/watch?v=ZmTQ8u62cmU
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب