راپۆرت
نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی، نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان دابەزیووە و وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانیش دەڵێت، بەنزینمان بە سێ قۆناغ دابەزاند و چاوەڕێی رۆژانی ئایندە دەكەین ئەگەر گۆڕانكاری روونەدات بۆ دابەزینی بەنزین.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێستا نرخی دیاریكراو فەرمی لە بەنزینخانەكانی ناو شاری سلێمانی بۆ بەنزینی نۆرماڵ 500 دینارە بۆ یەك لیتر، بۆ موحەسەن 600 دینار و بۆ سۆپەر 675 دینارە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی چەند رۆژێكدا بە سێ قۆناغ نرخی بەنزینمان دابەزاند، بۆ ئەوەی زیاتر لەو نرخەی ئێستا دابەزێت چاوەڕێی قۆناغی داهاتوو دەكەین بزانین لە رۆژانی ئایندە چی روودەدات، چونكە دابەزینی بەنزین پەیوەستە بە بازاری بۆرسەی نەوت".
جیا لە ناو شاری سلێمانی، ئێستا لە بەنزینخانەكانی دەرەوەی شار نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 400 بۆ 450 دینارە، ئۆكتانی بەنزینەكەش بۆ بەنزینی جۆری نۆرماڵ 92ە.
بە وتەی وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، تەواوی ئەو بەنزینەی كە لە ناو شاری سلێمانی دابەزیووە ئۆكتانەكەی بێكێشەیە و بەرزە و هیچ گرفتێكی كوالێتی نییە.
هەروەها "نرخی غازی شل كە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی غاز بەكاردەهێنرێت دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بۆ یەك لیتر 265 دینارە لە بەشێك لە بەنزینخانەكان ئەویش لە ماوەی رابردوودا بە 350 دینار بوو بۆ یەك لیتر".
هاوكات كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە بۆرسە پێویستە نرخی بەنزینیش هەرزان بكرێت وەك ئەوەی ئێستا كە نرخەكەی دابەزیووە".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت ئۆكتانی بەنزین وەك خۆی بمێنێتەوە و لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرماو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، گۆڕانكاری بەسەر كوالێتی بەنزینەكە نەیەت".
دابەزینی نرخی بەنزین لای شۆفێران و بەتایبەت شۆفێرانی تاكسی كە بەردەوام كاری رۆژانە دەكەن، بوەتە مایەی خۆشحاڵی و پێیان وایە نرخی بەنزین چەند دابەزێت لە بەرژەوەندی ئەوان و هاوڵاتیانیشدایە.
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو نرخی بەنزین بەشێوەیەكی گشتی بە جێگیرمابووەوە بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لە بۆرسە لە نێوان 60 بۆ 80 دۆلار بووە.
شاری سلێمانی رۆژانە پێویستی بە سەرو 3 ملیۆن لیتر بەنزین دەبێت و كۆی ئەو بەنزینەش كە لە كۆگاكانی سلێمانی هەیە زیاتر لە 20 ملیۆن لیتر دەبێت.