ئابووری
كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست مەودا میدیا كەوتوون، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دوای دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، مووچەی مانگی یەكی وەزارەتی پەروەردە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە دوای وەزارەتی دارایی كە رۆژی یەكشەممە مووچە وەردەگرن، مووچەى پەروەردە دابەش بكرێت ئەگەر ئەو بڕە پارەیەی لە بەردەستی وەزارەتی دارایی هەیە بەشی وەزارەتی پەروەردە بكات.
لای خۆیەوە، بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پێشبینیمان دەكرد مووچەی وەزارەتی پەروەردە زووتر دابەش بكرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان لەو دۆخە بتوانن دەست بە دەوامبكەنەوە و ناكرێت داوای دەوامی لێ بكەیت و مووچەش نەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پێمان وایە لە دوای رۆژی یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت بەڵام شێوازو چۆنیەتی دابەشكردنەكەی دیار نییە و دەخوازین دابەش بكرێت لە دوای رۆژی یەكشەممە".
هەر بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان كوردستان چاوەڕێی بەغدا دەكات بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات، تا پێش جەژن مووچەی تەواوی وەزارەتەكان دابەش بكرێن.