چاوپێكەوتن

هەڵكەوت زاهیر: زۆرترین ئاوازم بۆ هونەرمەندە كچەكان داناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڵكەوت زاهیر: زۆرترین ئاوازم بۆ هونەرمەندە كچەكان داناوە

مەودا میدیا_ کاروان رەسوڵ

هەڵکەوت زاهیر گەورە میوزسیان و ئاوازدانەری کورد لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیدا بۆ ماڵپەڕی مەوداپرێس رایدەگەیەنێت وەک باشترین ئاوازدانەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردراوە،  باس لەوەش دەکات هەرکات سەفەر دەکات زۆر بەزووی بیری شاری هەولێر دەکات، ئاماژەش بەدواین کاری هونەری دەکات کە بۆ شاری کەرکوکە.

سەرەتای کاری هونەریت بۆ کەی دەگەڕێتەوە، یەکەم ئاوازت بۆچی هونەرمەندێک داناوە؟
هەڵکەوت زاهیر: من هەر لەسەرەتای مناڵیمەوە بە خوێندنی موزیک خەریک بووم، بە ڵام وەک ئاوازدانان له سالی ١٩٩٢ یەکەم ئاوازم بۆهونەرمەند ئەژدەر وەهبی داناوە.

 زۆرترین ئاوازی بۆ هونەرمەندانی کام نەتەوە داناوە؟ ئیشکردن لەگەڵ کام هونەرمەندی بيانى پێ خۆشە.؟ 
هەڵکەوت زاهیر: بێگومان بۆ هونەرمەندانی کورد زیاتر داناوه، بەڵام کاری زۆریشم بۆ هونەرمەندانی عەرەب کردووه و چەند نەتەوه یەکی تریش. کارکردنیش به پێی کەسایەتی هونە رمەندەکەکەوتووه نەک نەتەوە.

ئاستی هونەرمەندان کورد لە ئاستی نەتەوەکانی تردا چۆن دەبینیت؟
هەڵکەوت زاهیر: بە گشتی هە وڵی زۆر باش دەدرێت هونەرمە ندانی ئیمه ش  و به تایبه ت ئه و هونەرمەندانەی لەگەڵ مندا کاردەکە ن نموونەی وەک هونەرمەندان لەیلا فەریقی و میرا و تارا رەسوڵ دینا و پەیوەند جاف  و عمار کوفی و زۆری تر بەستانداری هونەرمەندانی دەرەوە کاردەکەن، بەڵام ئەوەی لای ئێمەکەم و کوڕی هەیە بازاڕی هونەری خراپه بەهوی هەندێ گرفت کەزۆر جار باسمان لێوه کردووه.

زیاتر پێتان خۆشە کار بۆ کام رەگەز بکەن؟
هەڵکەوت زاهیر: بۆ من جیاوازی نیه کەسایەتی و ئاستی هونەرمەندەکە دیاری دەکات، بەڵام زۆرتر بۆ رەگەزی مێ کارم کردووه.

نيوانتان لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چۆنە؟
هەڵکەوت زاهیر: تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆتە گرنگیە کی پێویست وبەینم باشه گرنگی پێئەدەم.

بەکاری كام ئاوازدانەری کورد و جیهانی سەرسامیت؟
هەڵکەوت زاهیر: ئاوازدانەری میسری بەناوبانگ (بەلیغ حەمدی) بۆمن گەورەترین ئاوازدانەرە لە جیهاندا وەک مامۆستای روحی خوم سەیری دەکەم.

بیرت لەوە کردۆتەوە رۆژێک واز لە کاری هونەری بهێنیت؟
هەڵکەوت زاهیر: تائیستا نەخێر.

پێناسەتان بۆئەمانە چییە دینا، دکتورە بەڵقیس، هەولێر، سلێمانی؟
هەڵکەوت زاهیر: دینا، هونەرمەندیکی دەنگ خۆش و کەسایەتییەکی بەڕێزە وئایندەیەکی گەشی هونەری زۆر باشی هەیەو حەز بەدەگی زۆر دەکەم،
دکتۆرە بەڵقیس هونەرمەندێکی خۆشەویست و خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندو مرۆڤێکه پڕە لەوەفا و جوانی. 
هەولێر،زۆر زۆرم خۆش دەوێت یەکێکە له جوانترین شارەکانی دنیایه هەر کاتێک سەفەر دەکەم زۆر به زووی بیر دەکەم.
سلێمانی شارێکی پڕه له یادگاری مناڵیم و پڕه له خۆشەویستی و هەمیشه شارێکەه نوێ دەبێتەوە هەموو شارەکانی کوردستان بۆ من وەک یەک وایه، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەئێستادا له هەولێر دەژیم هەولێرم زۆر خۆش دەوێت. 

تاچەند حکومەت هاوکاری پڕۆژە هونەرییەکانتە؟
هەڵکەوت زاهی: بەهیچ شێوەیەک من هیچ کۆمەکێک له حکومەت وەرناگرم.

وەڵامت بۆ ئەوکەسانەچییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەت لێدەگرن؟
هەڵکەوت زاهیر: هیچ وەڵامێکی ئەوتۆم نیه تەنها دەڵێم من کاری هونەری دەکەم  و خۆشەویستیم هەیه بۆ ئەو کەسانەی رەخنه دەگرن بەگشتی.

دواین کاری هونەریتان چییە؟
هەڵکەوت زاهیر:  دواین بەرهەمم بەرهەمێکی نیشتیمانیە بۆ هونەرمەند نەرمین شەوقییە تایبەتە بەشاری کەرکوک، ئەم بەرهەمەشم لە تێکستی دکتور ئاراس عەبدولکەریم بەدڵنیاییەوە ئاوازەکەی هی خۆمەو لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

هەڵکەوت زاهیر له دایک بووی شاری سلێمانیەو لە تەمەنی چوارساڵ و نیوەوەخەریکی مۆزیکە
زیاتر له 1130ئاوازی هەیە، چەندین خەڵاتی هونەری بەدەست هێناوه له وانه له ساڵی2012 وەک باشترین ئاوازدانەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردراوە و یەکێک لەوبەرهەمانه بەدەنگی هونەرمەند میرا بوو وەچەندین خەڵاتی دیکەش له وانەش گورانی ئەربیل هونەرمەند سەمیره سەعید و رەجەعنا لیل بەعزەنا هونەرمەند لەیلا فەریقی و عەلی حەجار  هەروها ئەو بەرهەمەی بۆ هونەرمەند میاده الحناوی هەروەها  پارساڵ بەرهەمێکی نیشتمانی بۆ وڵاتی ئیمارات و  زۆر کاری تریشی کردوە.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان