کوردستانی
بازیان.. بەشێک لە دەرمانخانە و نۆرینگە پزیشکییەکان داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سلێمانی سەردانی ناحیەی بازیان و شارۆچکەی ئەڵڵاییان کرد بەمەبەستی چاودێریکردنی نۆرینگە پزیشکی و دەرمانخانەکان، لەو سەردانەدا بەشێک لەو نۆرینگە و دەرمانخانانە بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانەوە سزادران لەلایەن لیژنەکەوە.
هەرێم ئەحمەد، خاوەنی نۆرینگەی پزیشکی لە ناحیەی بازیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لیژنەیە هاوبەشەکانی قائیقامیەتی سلێمانی بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشی بازیان و لیژنەی گەڕان و پشکنینی بازیان سەردانی ناحیەی بازیان و ئەڵڵاییان کرد کرد بەمەبەستی چاودێریکردنی نۆرینگە پزیشکییەکان و دەرمانخانەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر دەرمانخانەیەک خاوەنەکەی لەوێ نەبوبێت داخراوە بۆ ماوەی سێ رۆژ یان پسوڵەی سەرپێچی بۆکراوە بەهۆی ئەوەی کە ئەو کەسەی لەوێ بووە خاوەنی بڕوانامەی سەیدەلانی نەبووە، هەروەها نۆرینگە پزیشکیەکانیش بەپێی یاسای سەندیکای کارمەندان دەبێت 18 ئایتم دەرمانیان لابێت ئەگەر لەو رێژەیە زیاتر بێت سزا دەدرێن، بۆیە لەبەر ئەم هۆکارە بەشێک لە نۆرینگەکان داخراون بۆ ماوەی سێ رۆژ یان پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و دەرمانە زیادەکانیان براون".
هەرێم ئەحمەد باسی لەوەشکرد "دەستی خۆشی لەو لیژنەیە دەکەین بۆ بەسەرکردنەوەی ناحیەی بازیان و پێمان خۆشە بەردەوام لیژنەکان سەردانمان بکەن و سەرپیچیکاران سزابدەن".