کوردستانی
کاتی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان گۆڕانی بەسەردا دێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند گۆڕانكاری لە پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكاندا دەکرێت و لە ئەمڕۆشەوە کار بە بڕیارەکە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "بە بۆنەی هاتنی پشووەكانی سەری ساڵەوە داوا لە مۆلیدە ئەهلیەكان كراوە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو بۆ چەند رۆژێك كارەبا لەكاتی پێویستدا بدەنە هاوڵاتیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لە ئەمڕۆ چوار شەممەوە 25-12-2019 تاوەكو 3-1-2020 رۆژانە لە كاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی تا كاتژمێر 1:00ی شەو دەدرێت بە هاوڵاتیان ئەو كاتانەی كارەبای نیشتمانی نەبێت".
لە کۆتایشدا ئاماژە بەوەشکراوە "ڕۆژی 4-1-2020 سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكان كار بە بەرنامە كۆنەكە دەكەنەوە".