کوردستانی
مەودا میدیا ژمارەی ئەو ژنانە ئاشکرا دەکات کە دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
تاوەکو ئێستا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رانەگەیاندراوە ئەندامێکی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیش دەڵێت سەرەتا ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنرێت ئەگەر هیچ سکاڵایەک لەسە ئەنجامەکان نەبوو ئەوا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت ئاماژە بەوەش دەکات 24 ژن دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.
رابیحە حەمەد، ئەندامی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەرکاتێک جیاکردنەوە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گشی سەرکردایەتی یەکێتی تەواو بکرێت سەرەتا ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنرێت ئەگەر هیچ سکاڵایەک لەسە ئەنجامەکان نەبوو ئەوا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت".
رابیحە حەمەد وتیشی "زۆر بەشێوەیەکی باش و شەفافانە دەنگەکان لەبەردەم کاندیدەکاندا جیادەکرانەوە، هەورەها پرۆسەکە زۆر سەرکەوتوو بوو هیچ کاندیدێک گومان و نیگەرانی نابێت لە ئەنجامەکان".
سەبارەت بە رێژەی بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی وتی "بەپێی ئەو پەیڕەوەی کە پێشتر یەکێتی لە ساڵی 2003 هەیبووە رێژەی بەشداری ژنان لە 20% کە هەر بەپێی ئەو رێژەیەش ژن بەشداری لە کۆنگرەکە کردبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆی 121 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی 24 ئەندامیان ژنن".