کوردستانی

ئەو هۆکارە باوانەی کە ئەگەری جیابوونەوەی هاوسەرەکان زیاد دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هۆکارە باوانەی کە ئەگەری جیابوونەوەی هاوسەرەکان زیاد دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

رێژەی جیابوونەوەی هاوسەران لە هەرێمی کوردستان رۆژ بەرۆژ روو لەزیادبوون دەکات و پارێزەرێکیش باس لە کۆمەڵێ هۆکاری باو دەکات کە ئەگەری جیابوونەوە زیاد دەکەن.

رەوا محەمەد، پارێزەر سەبارەت بەو هۆکارە باوانە بۆ مەوداپرێس دواو لە چەند خاڵێکدا هۆکارەکانی خستەروو کە بەم شێوەی خوارەوەیە:

1-خیانەت: یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی جیابوونەوەی هاوسەرەکان و لە رێژەیەکی زۆری حاڵەتەکان جیابوونەوەی بەدوادا دێت. 

2-گومان: گومان لە بوونی پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی خێزان، هەندێ جار گومانەکە ئەگەری راستی هەیە، بەڵام هەندێ جار گومانێکی نەخۆشییە و دەبێتە هۆی لێکترازانی خێزان.

3-جیاوازی بنچینەیی لە ئایین، ئایدۆلۆژیا و رۆشنبیری: هەندێ کات بەهۆی دووئاڕاستەی جیاواز یاخود جیاوازییەکی گەورە لە بیروباوەڕ و تێڕوانین بۆ ژیان، دەبێتە هۆکارێک بۆ جێگرتنەوەی خۆشەویستی و رێزلەیەکگرتن بە توڕەبوون و ساردوسڕی لە پەیوەندییەکان.

4-نەخۆشی: بوونی نەخۆشییەکی توندی درێژخایەن، وا لە هەندێ هاوسەر دەکات ئارامگرتنی نەمێنی لە مانەوەی ئەو پەیوەندییە.

5-شاردنەوەی راستییەکان لە یەکتر: هەندێ کات کە دوو کەس پەیمانی هاوسەرگیری بە یەک دەدەن، هەندێک راستی لە یەکتر دەشارنەوە، وەک بووی نەخۆشی توندی جەستەیی، کێشەی منداڵ بوون(لەو کەسانەی جارێکیتر هاوسەرگیری دەکەن)، نەخۆشی دەرونی، پەرکەم.هتد، هەوروەها  لەکاتی دەرکەوتنی نەخۆشیەکە دەبێتە گرێیەکی دەرونی لەلای هاوسەرەکە و ئەگەری هێشتنەوەی پەیوەندییەکە لاواز دەکات.        

6-ئالودەبوون بە مەشروب و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر: خواردنەوەی کحول یاخود دەرمانی هۆشبەر بە شێوەیەکی زۆر، دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کات و پەککەوتەی لە ئیش و کار و پەیوەندی کۆمەڵایەتی، هەروەها بێتوانایی لە بەرپرسیاریەتی خێزان و منداڵ و ئەم هۆکارە حاڵەتی توندوتیژی و گومان زیاد دەکات.

7-هاوسەرگیری پێشوەخت: بۆ چونە ژیانی هاوسەریەوە، تاک پێویستە لە رووی جەستەیی و دەرونیەوە ئامادەبێت و بتوانێت بەرپرسیاریەتی خێزان وەربگرێت.

8- نەبوونی پەیوەندی گەرم و گوڕ و چەوساندنەوە: ئازاردانی جەستەیی و دەرونی بەردەوام.

9-خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا: خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەگەری جیابونەوە زیاتر ئەکات، و هەندێ کات هەندێ کەس بە مەبەست دەبنە هۆی تێکدانی خێزانێک.

10-تێکەڵاوبوونی دەوروبەر: هەندێ هاوسەر کێشە تایبەتیەکانی خۆیان دەبەنە دەرەوەی خێزانەکانیان، لە کاتێکدا بە گفتوگۆ و لێک تێگەیشتنی خۆیان چارەسەر دەکرێت، بەڵام خۆ هەڵقورتاندنی دەوروبەر و ئاڵۆزترکردنی کێشەکان هەندێ کات هۆکاری جیابونەوەیە.

11-هاوسەرگیری کردن لە پێناوی بەرژەوەندییەک: بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری پێویستە خۆشەویستی، متمانە و رێزلەیەکگرتن هەبێت و هاوسەرگیریەکە نەبەسترابێتەوە بە بەرژەوەندیەکی ماددی یان کۆمەڵایەتیەوه.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان