کوردستانی
24 تە‌ن هێلکە دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بازگه‌ی دێگه‌ڵه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 24 تە‌ن هێلكه‌ی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه کە شیاوی خواردن نەبوون.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە "له ئاسایشی بازگه‌ی دێگه‌ڵه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 24 ته‌ن هێلكه‌ی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی له بازاڕه‌كانی هه‌ولێر ساغی بكاته‌وه
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو بڕە هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیراوە بەپێی رێنماییەکان ھاوردەکردنی رێگەپێنەدراو و قەدەغەکراوە، هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر پشکنین بۆ هێلکەکە ئەنجام درا دەرکەوت به‌رواری سێ مانگی ماوەبەسەرچوونی لەسەردراوە لەگەڵ بەشێکی تر لەو جۆرە ھێلکەیە ھیچ به‌روارێكی لەسەر نیە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە و شیاونیە بۆ خواردن".
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر(هۆبەی ئابووری) بڕیاردرا ئەو هێلکەیەی کەبڕەکەی (24.550) ته‌ن و 550 کیلۆ بوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا".
ئەوەش خراوەتە روو "لەسەر ئەم کەیسە رێکاری یاسایی گیرایەبەر و کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت".