ستایڵی نوێ
سفرەی بەربانگت بە زەڵاتەیەکی جیاواز بڕازێنەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
زەڵاتەی رووبەهەنار یەکێکە لە زەڵاتە بە تامەکان بەشێوازێکی ئاسان ئامادە دەکرێت، دەتوانیت لە مەودا میدیایەوە شێوازەکە فێربیت.

پێداویستییەکان
2 خەیار, 2 تەماتەی, 2 تور, 1 پیازی بچووک, 1 بیبەر, کاهوو، جەرجیر، نانی برژاو، ترش و خوێ بەپێی ویستی خۆت، 2 کەوچك سرکەی ترێی سور, 3 کەوچك روبەهەنار، 6 کەوچك زەیتی زیتون, 2 کەوچك ئاوی لیمۆ.
شێوازی ئامادەکردنەکەی
سەرەتا خەیار و تەماتە و بیبەر و تور کاهوو جەرجیرەکە ورد دەکەین، دواتر سرکەی ترێ، ڕووبەهەنار، ئاوی لیمۆ، زەیتی زیتون، خوێ تێکەڵدەکەین و بۆ ماوەیەک دایدەنێین، پاشان لە لە قاپێکی گەورەدا کەرەستەکانی زەڵاتەکە (خەیار، تەماتە، تور، پیاز، بیبەر، کاهو، جەرجیر)تێکەڵدەکرێت و پاشان نانە برژاوەکە و ترشەکە بڵاو دەکرێتەوە بەسەریدا، لە کۆتاییدا ئەو تێکەڵەی کە دروستمان کرد دەیکەین بە سەریدا بەمشێوەیە زەڵاتەکە ئامادە دەبێت و دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.