کوردستانی

ئەمڕۆ بڕیارێكی گرنگ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ بڕیارێكی گرنگ دەدرێت

مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێت لە بارەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی پەرلەمان.

سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی دۆخی پەرلەمان ئاسایی بێتەوە بە تایبەت لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوو كە پارێزبەندی لە سۆران عومەر وەرگیرایەوە، كۆبوونەوەیەك دەكەن.

فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی و سەرجەم فراكسیۆنەكانی تریش بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە دەكەن.

كاروان عەبدوِڕەحمان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارێكی لەو شێوەیە هەیە بەڵام تائێستا نازانرێت دەكرێت یان نا".

فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەیانەوێت لەو كۆبوونەوەیە كۆتایی بەو گرژی و ئاڵۆزییانەی چەند رۆژی داهاتوو بهێنرێت.
Qaiwan
Qaiwan