کوردستانی
بەم بەیانییە هەواڵێكی ناخۆش بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو كەسێكی بەتەمەن لە شاری سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوو، تەندروستی شارەكە دەڵێت پشكنین بۆ بەركەوتووەكانی ئەو كەسە دەكەین.
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە لە رابردوو بەركەوتنیان لەگەڵ تووشبووەكەی دوێنێ هەبووە و سەرجەمیان دەپشكنرێن".
وتیشی "پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندبن و پێشبینی دەكەین كەسانێكی تر كە بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵ ئەو پیاوە تووشی كۆرۆنا بووبن و لە رۆژانی داهاتوو بۆمان دەردەكەوێت".
هۆشداریشدا لەوەی كە جەژنی رەمەزان بەڕێوەیە و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندبن و خۆیان بپارێزن