کوردستانی
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بڕیاریدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی پەرلەمان كۆببنەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیش دەڵێت بەشدار نابین.
شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ ئاساییكردنەوەی ئەو دۆخە نائاساییە بەڕێوەدەچێت كە لە پەرلەمانی كوردستان هاتوەتە ئاراوە، بەڵام ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بڕیارمانداوە بەشداری نەكەین".
ئەوەشی خستەڕوو "ناكرێت پەرلەمان و هەر لایەنێك بە ویستی خۆی هەرچی بیەوێت بیكات و دواتریش داوای ئاساییكردنەوە بكات".
هەفتەی رابردوو بە زۆرینەی دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لە سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ وەرگیراوە و تەنیا فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان و دوو پەرلەمانتاری تر بەشدارییان كرد.