وەرزش

پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی توخیلی ده‌ست نیشان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پاریس سانجێرمان شوێنگره‌وه‌ی توخیلی ده‌ست نیشان کرد
مه‌ودامیدیا– سه‌باح خدر

رۆژنامه‌کانی ئیسپانیا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان فه‌ڕه‌نسی راهێنه‌رێکی به‌توانای له‌ خولی ئیسپانی ده‌ست نیشان کردوه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی توماس توخیلی راهێنه‌ری ئێستای یانه‌که‌.

رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ ئیداره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت سیمونی ئه‌رژه‌نتینی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیکومه‌درید بکات به‌ شوێنگره‌وه‌ی تۆخیلی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌که‌.

هه‌مان رۆژنامه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات :که‌ چاره‌نوسی توخیل به‌ستراوه‌ به‌ ئه‌نجامی له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا.

هێنانی سیمونی بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌که‌ له‌سه‌ر داواو خواستی لیوناردوی به‌رازیلی و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌.

توخیل بونده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ ساڵی 2021 کۆتای دێت .



سیمونی راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیکومه‌درید
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن