کوردستانی
هەڵمەتێکی خوێن بەخشین بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشانی تالاسیما دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ رایدەگەیەنێت هەڵمەتێکی خوێن بەخشنینیان بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشانی تالاسیمیا دەستپێکردووە، هەروەها سوپاسی ئەو کەسانەش دەکات کە هاوکارییان بوون.
سەباح زوهێر، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هاتنی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ بەشێوەیەکی گشتی خوێن لە بانک کەمی کرد بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا خوێن کەم بوو یان هەر نەما، بۆیە ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ دەستمان بە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین کردووە لە هەردوو ناحیەی بجیل و گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێ خوێن پەیداکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیارە سبەی 17ی ئایاری 2020 کاتژمێر 8:00ی شەو لە ناحیەی دینارتێی سەر بە قەزای ئاکرێ هەڵمەتەێک ئەنجام بدەین، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن لەم کارە مرۆڤانەیە بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا".
هەروەها وتی "سوپاسی سەرجەم ئەو گەنج و کەسانە دەکەین کە هەردەم هاوکارمان بوون لە دابینکردنی خوێن بۆ ئەو نەخۆشانە".