کوردستانی

پەروەردەی سلێمانی بۆ مامۆستایان : بەبێ مووچەش دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەروەردەی سلێمانی بۆ مامۆستایان : بەبێ مووچەش دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچە سەرەتاییترین مافی مامۆستایانە، بەڵام دڵنیاین بەڕێوەبەرەكان بەو شێوەیە 

بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژئاوای شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "چاككردنی باری دارایی مامۆستایان هەقی رەوای هەموو مامۆستایانە، یاداشتەكەشی بەڕێوەبەرەكانیش باس لەوە دەكات كە مووچەیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن تاقیكردنەوەكان ئەنجام بدەن".

هەروەها وتی "بۆ داهاتوو بۆ ئەوەی سیستمی پەروەردە پەكی نەكەوێت كە تاقیكردنەوەی وزاری بەدواوەیە، دواتر كردنەوەی دەوامی ساڵی نوێ، ئەوان هەڵوێستەكەیان لەوە كە ئەوانە پەك دەخەن".

وتیشی "پێمان وایە بۆ وەرگرتنی مووچە مامۆستایان كارەكانی خۆیان بۆ تاقیكردنەوەكانی 1ی 6 ئەنجام دەدەن بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە حكومەت بێخەم بێت و سیستمی پەروەردە دەكەوێتە سەر سكەی خۆی، بەڵكو دەبێت بیر لەچارەسەری ریشەیی بكاتەوە بۆ باشكردنی بژێوی مامۆستایان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان