کوردستانی
بە دەیان مامۆستا دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری دهۆك دەستی پێكرد دژی پێنەدانی مووچە و بە دەیان مامۆستاش دەستگیركراون.
ئەمڕۆ شەممە، مامۆستایانی شاری دهۆك دواكەوتنی مووچەكانیان كە نزیكەی دوو مانگە مووچەیان پێنەدراوە رژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد.
لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندانەكە دەكرێت و تا دێژ ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتر دەبێت و بە دەیان مامۆستای ژن و پیاو دەستگیركراون.
شەوی رابردووش لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێكخەری خۆپیشاندانەكە دەستگیركرا.