کوردستانی

ژنە دز و جادوگەرەكە لە شاری سلێمانی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنە دز و جادوگەرەكە لە شاری سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی رێكاری لەناوی بازاڕی شاری سلێمانی ژنێكیان دەستگیركرد كە جانتای چەند هاوڵاتییەكی بردبوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە " زانیاری گەیشتە مەفرەزەكانی پۆلیس كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوە بەوەی كە ژنێك جانتای هاوڵاتیان دەبات، پۆلیسی رێكاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارەكە بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن كە هەستاوە بە بردنی چوار جانتای ئافرەتان".

باس لەوەشكراوە "لەئێستادا تۆمەتبار ( ش،ع ،م ) لەدایكبوی 1979 دانیشتوی شاری كەركوك ، بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك حەب و چەند نوشتەو جادویەكدا كە حەبەكان نێردراون بۆ پشكنین بەمەبەستی زانیاری لەسەر جۆرەكەی".

هەروەها "تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ناسراوەتەوە كە پێشتر لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان