خەڵەف   غەفور

خەڵەف غەفور

لە پشتی کاک قوباد-ەوە

ئەزموونی بەشداریی حوکمڕانی ھێژا قوباد تاڵەبانی لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی-ەوە دەستپێدەکات، لێ لە سەردەمی مەسرور بارزانی دۆخەکەی خەریکە لێ ئاوەژوو دەکرێتەوە.

نەوەی دووەمی تاڵەبانی کە قوباد تاڵەبانی لە حکومەت و ھێژایان بافڵ تاڵەبانی و شێخ لاھور لە سەرۆکایەتی یەکێتی نمایندەی دەکەن، ئەزموونێکی قورسە، لەگەڵ ئەوەشدا رێچکەڕێی تەبایی و یەکگرتوویی کوردستانی ھەماھەنگیانە.

سێ ھێژایان لە نەوەی تاڵەبانی دەبنە سەنگی مەحەک بۆ لەبەرەبوونی خەڵک یان وەستانەوە لە دژی خواستەکانی زۆرینە کە خواستیان ئەوەیە چاکسازیی بکرێت، لەمەیاندا رەوا نییە شەقامی یەکێتی کاک قوباد تەریک بکات.

کۆرۆنا و خواستی تەسکی حزبایەتی، دەنگی نەشاز ھەنە لە ھەمبەر تەنیاکردنەوەی قوباد تاڵەبانی، کەچی وی بڕوای تەواوی بە چاکسازیی ھەیە، بەس ئەگەر تێکەڵ بە مەرامی حزبیانە نەکرێ.

تەنیاخستنی کاک قوباد نەک ئەرێنی نییە، بگرە گومان دەخاتە سەر مێژووی یەکێتی، لەگەڵ ئەوەشدا ھەڤاڵ قوباد پێویستە ببێتە نمایندەی خەڵکی برسی و بێکار و ھەژاری کوردستانیان نەک ئەجێندای خواپێداوانی پشت مێز و کورسی کە یەکێتی بە شەمەندۆفێری بەرژەوەندی تێگەیشتوون.

خەڵک برسییە، تەنیایە، بێکارە، کاک قوباد دروشمی سەرۆکایەتی لیستەکەی رەخساندنی ھەلی کار و ئارامی بوو، چاکسازیی راستەقینە ئەو دروشمانە دەھێنێتەدی، ئیتر بۆ یەکڕا و یەک دەست دژی گەندەڵی ناوەستنەوە.

سەرکردایەتیی پێشووی یەکێتی دژی مامی بچووک کاریان کرد بۆ پڕکردنی گێرفانی خۆیان، بۆ پۆست و دەستکەوت و پارەی موفت، دەی ئەمجارە کاک قوباد تەنیا مەکەن.

بزانن خەڵک برسییە، برسییەکان توڕەبن ژیان دەوەستێ، تاکەی تێناگەن؟
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan