کوردستانی
یەکێتی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دوادەخات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیار وابوو لەدوای جەژنی رەمەزان ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەم هەفتەیەدا کۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.
رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە نیازبووین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەنجام بدەین، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان کۆبوونەوەکە دوادەخرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیار بوو لەم هەفتەیە کۆبینەوە، بەڵام رۆژەکەمان دیاری نەکردبوو، بۆیە جارێ دیار نییە کەی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە".