کوردستانی
گەنجێک دەبێتە قوربانی میوزیکی کوردی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا گەنجێکی کورد بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە لەلایەن چەند کەسێكەوە هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکووری کوردستان، بارش چاکانی تەمەن 20 ساڵ کە خەڵکی پارێزگای ئاگری باکووری کوردستانە و نیشتەجێی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەرەیە، کاژێر 10:30 خولەکی شەوی رابردوو بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە، سێ هێرشکارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
خێزانی ئەو گەنجە دەڵێن "کوڕەکەیان بۆ چوونە پارک لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە دەرەوە و بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە گرووپێکی 3 کەسی هێرشیان کردووەتەسەر و كوشتویانە".