کوردستانی
بۆ رێگری لە کۆرۆنا ئایا سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری لیوای 3ی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و قەدەغەی هاتووچۆ ئەوان کۆنتڕۆڵی سنوورەکانیان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد سەرپێچی هەبووە بە تایبەتی لەودیو سنووری هەرێمی کوردستانەوە.
عەمید فەخرەدین عەبدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری لیوای 3ی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق و قەدەغەی هاتووچۆ ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان کارمان کردووە و پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەیە، هەروەها هاوکاری باشیان کردووین لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە 16 بنکەمان زیادکردووە و کەمین و دەوریاتمان هەیە بە بەردەوامی، هەروەها رێگری تەواوەتیمان کردووە لە هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی نایاسایی لە هەردوو دیوەوە".
سەبارەت بەوەی لە کاتی هاتنی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆدا لە سنوورەکان تاچەند سەرپێچی هەبووە ناوبراو وتی "سەرپێچی هەبووە بە تایبەتی لەودیو سنووری هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن کۆڵبەر و قاچاخچی و کاسبکارانەوەم بەڵام ئێمە رێگریمان لێکردوون و ناهێڵین بێنە هەرێمی کوردستان".