کوردستانی

تەندروستی سلێمانی راستییەكەی ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی سلێمانی راستییەكەی ئاشكراكرد
مەودا میدیا-

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە بارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك پرس بە ئێمە نەكرا بۆ ئەو بڕیارانەی كە دراون.

سەفین رەسوڵ، بەرپرسی بەشی پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "وەزارەتی ناوخۆ ئەو بڕیارانەی كە داویەتی بۆ قەدەغەی هاتووچۆ هیچ پرسێكی بە تەندروستی سلێمانی نەكردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە ئاگادار نەبووین لەو بڕیارانەی كە دراون، پرس بە ئێمە نەكراوە وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی".

درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی سەرانسەری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند و دەوامی فەرمانبەرانیشی راگرت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان