کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی پوچەڵكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی پوچەڵكردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێك دەرمانی نایاسایی و قاچاخی لە سنوری قەزای پێنجوێن راگەیاند پێش ئەوەی بەناوی شار بڵاوبێتەوە.

بەپێی راگەیەندرواێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە "هێزەكانی ئاسایش لە سنوری گوندی وشیاری سەر بە ناحییەی ناڵپرێز لە قەزای پێنجوێن بڕێك دەرمانی قاچاخ و نایاساییان دەستبەسەرداگرتووە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو دەرمانە بڕی 14 كارتۆن بووە و ویستویانە بەشێوەی قاچاخ بێهێنە ناو شاری سلێمانی".

باس لەوەشكراوە "دەرمانەكە جۆری دەرزی و دەرمانی تر بووە و هیچ پشكنین و كوالێتی بۆ نەكراوە و دەستی بەسەردا گیراوە پێش بڵاوبوونەوەی".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان