کوردستانی

كارەسات روویدا و حاڵەتێكی خراپ تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەسات روویدا و حاڵەتێكی خراپ تۆماركرا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری سلێمانی كەسێكی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەستدا، بەڕێوەبەری تەندروستی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی روونكردنەوە دەدات.

فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ژنێكی بەتەمەنی دانیشتوی چەمچەماڵ ماوەی چەند رۆژێكە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی خەوێنراوە و نەخۆشی تری هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو ژنە ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە لە نەخۆشخانەو دوای ئەوەی پشكنینی كۆرۆنای بۆ كراوە، دەركەوتووە توشی ڤایرۆسەكە بووە".

بەپێی زانیارییەكانیش، ئەمشەو، بەهەمان شێوەی دوێنێ، زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرسی كۆرۆنا لە سلێمانی رادەگەیەندرێت.

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو سێ حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە سلێمانی تۆماركراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان