کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای تۆمارکردنی 51 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە شەوی 31ی ئایاری 2020 رێکارەکانی خۆپارێزی لەو قەزایە توندتر کرایەوە، قائیمقامی قەزای پێنجوێنیش رایدەگەیەنێت تەندروستی تووشبووەکان باشە.
زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "داوای ئەوەی ئەو حاڵەتانە راگەیاندرا لە سنووری قەزای پێنجوێن، تیمە تەندروستییەکانی پێنجوێن بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزاکە و تەندروستی سلێمانی دەستیانکرد بە پشکنینی چڕوپڕ و جیاکردنەوەی بەرکەوتەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "پشکینی تەواوەتی بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکە کراوە و ئەمڕۆ دووەم رۆژە کە پشکنینەکان بەردەوامی هەیە بۆ بەرکەوتەی ئەو تووشبووانە".
سەبارەت بە پابەندبوونی هاوڵاتییان بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ وتی "بە لەبەرچاوگرتنی کار ئاسانی بۆ جوتیارانی سنوورەکە دەکرێت بڵێن هاوڵاتییان بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن".
هەروەها، لەبارەی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە پێنجوێن قائیمقامی قەزاکە وتیشی "من پەیوەندییم لەگەڵ کەسوکاری تووشبووەکان ئەنجامداوە و سەردانی بەشێکیانیشم کردووە لە نەخۆشخانەی پێنجوێن تەندروستییان جێگیرە".