کوردستانی

لە رۆژی یەکەمی ساڵی نوێدا 35 منداڵ لەدایکبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژی یەکەمی ساڵی نوێدا 35 منداڵ لەدایکبوون
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

 بەڕێوبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ژنانی هەولێر رایگەیاند لە یەکەم رۆژی سەری ساڵدا 35 منداڵ لەدایکبووە.

شوان تەحسین، بەڕێوبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و ژنانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە کاتژمێر 12:00ی شەو تاوەکو 12:00ی نیوەڕۆ 88 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی کردووە کە 57 نەخۆشیان ماوەتەوە لە نەخۆشخانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "35 منداڵ لە دایکبووە کە کە ٥ منداڵیان بە نەشتەرگەری بووە و ئەوانی دیکەش بە ئاسایی لەدایکبوون".

سەبارەت بەوەی چەند کچ و چەند کوڕ لەدایکبوون شوان تەحسین ئەوەی خستەروو "لەو 35 منداڵەی لە دایکبوون 18 منداڵیان کوڕە و 17یان کچە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان