کوردستانی
دادگای ئەم شارە كەرەنتینە كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی تووشبوونی دوو دادوەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردرا بۆ ماوەی 14 رۆژ دادگای هەولێر كەرەنتینە بكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا دراوە، لە ماوەی رابردوو دوو دادوەر تووشی كۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە تەواوی دادگای هەولێر كەرەنتینە دەكرێت و دەوام ناكرێت.
لای خۆیەوە هیوا دزەیی، ئەندامی دەستەی داواكاری گشتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ئیشوكارەكانی دادگای هەولێر وەستاوە و دەوامی تێدا ناكرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە لە دادگا بۆیە ئەو بڕیارە دراوە".