کوردستانی

وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار دینارەکەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لەبارەی 400 ملیار دینارەکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به  400 ملیار دیناره‌كه‌وە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردوە، رایدەگەیەنێت ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه‌ ماوەتەوە لە 400 ملیار دۆلارەکە.

لە روونکردنەوەکەی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان  هاتووە "ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه‌ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌، كه پێشتر‌ مانگانه‌  453 ملیار دینار بوو, به‌ڵام به‌هۆکاری سیاسی و قەیرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌ بڕێكی كه‌متره‌وه‌ خراوه‌ سه‌ر ئەژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری".

ئاماژە بەوەشکراوە "له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی لە گەل کۆمپانیاکانی نەوت کرد کە ماف وشایستە داراییەکانی خۆیان بۆ ماوەیەک دوا بخەن و بەوجۆرە توانرا 375 ملیۆن دۆلار لە فرۆشتنی نەوت و دواخستنی ماف وشایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان کۆبکرێتەوە، هەوەروەها 150 ملیۆن دۆلاری دیکە لە چەند کۆمپانیایەکی نەوتی قەرز کرا و وێڕای ئەمەش  بڕی 138 ملیۆن دۆلار (کە بە دینار دەکاتە 165 ملیار و 725 ملیۆن),لە سەرمایەدارانی ناوخۆ بۆ ماوەی مانگێک قەرز کرا و لەگەل 17 ملیۆنی هاوپەیمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا کۆی مووچەی مووچەخۆران لە پێش جەژن دابەش بکرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "چەند رۆژێک دوای جەژن ئەو گوژمەیەی بەغدا گەیشت. بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌ر له‌ گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان بڕی وتەنها‌ 388 ملیار بۆ هەرێم مایەوە، له‌و 388 ملیار دیناره‌‌، بڕی 165 ملیارو 725 ملیۆن دینار قەرزی سەرمایەدارانی ناوخۆی گەڕێندرایەوە".

ئەوەش هاتووە "ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار لەو پارەیه‌ ماوەتەوە، ئەوجا یان دەبێت له‌گه‌ڵ  کۆکردنەوەی داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچەی داھاتوو تەرخان بکرێت، کە ھێشتا کورتھێنان ھەیە و یاخود باقی قەرزەکانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان