کوردستانی

بەغدا بودجەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا بودجەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرد
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەغدا بودجەیەکی بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد تەنها ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای گەڕانەوەی لە بەغدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەغدا بودجەیەکی بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکرد".

 وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "بە رەزامەندی بەغدا و لەسەر مینحەی ئەڵمانیا نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی دروست دەکرێت".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "تەنها ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها هەندێک لە تووشبووان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان بپارێزن".

ئەمەش دوای ئەوەدێت،  ئەمڕۆ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ  د. حه‌سه‌ن التمیمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و لێژنه‌ی باڵای كۆڕۆنا و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ عیراق. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان