عیراقی

مستەفا کازمی لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات سەردانی کام وڵات دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی لە یەکەم گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات سەردانی کام وڵات دەکات؟
مەودا میدیا-

مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی ئێران ده‌كات، دواتر بڕیارە سەردانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و سعودیە بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عیراقییەکان بڕیاره‌ كه‌ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بکات، بەڵام هێشتا کاتەکە دیارینەکراوە.

هه‌روه‌ها، بڕیارە مستەفا کازمی لەدوای چوونی بۆ وڵاتی ئێران سەردانی هەردوو وڵاتی ئەمریکا و سعودیە بکات بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

Qaiwan
Qaiwan