عیراقی

نێچیرڤان بارزانی ئەم داوایە لە نوری مالیكی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانی ئەم داوایە لە نوری مالیكی دەكات
مەودا میدیا-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كۆبووەوە و بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی مالیكی لە كۆبوونەوەكەدا بارزانی داوایەكی تایبەتی لە مالیكی كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسای كرد و پێكەوە كۆمەڵێك بابەتیی سیاسی و دۆخی ئێستای عیراقیان تاوتوێ كردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیكی لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێز و سڵاوی سەرکردایەتی کوردی بە نوری مالیکی راگەیاند و داوایکرد سەردانی کوردستان بکات و مالیکیش بەڵێنی داوە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەو سەردانە ئەنجام بدات".

بەپێی ماڵپەڕی رووداوی نزیك لە نێچیرڤانی بارزانی هاتووە "مالیکی جارێکی دیکە داوای هاوکاریکرد بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی رێکدەخەن بەتایبەتی یاسای نەوت و گاز و دابەشکردنی دەراماتە نیشتمانییەکان."

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان