عیراقی

20 پەرلەمانتاری عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


20 پەرلەمانتاری عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت تائێستا 20 پەرلەمانتاری عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ئاماژەی بەوەشکرد تەندروستی ژمارەیەکیشیان ناجێگیرە.

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێنج پەرلەمانتار پێیان وتووم تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان 20 پەرلەمانتار و 28 کارمەندی پەرلەمان تووشی کۆرۆنا بوون، لەبەرئەوەش ئەستەمە پەرلەمان بتوانێت کۆببێتەوە".

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێ لەوانەی کە تووشی کۆرۆنا بوون، پاسەوانی پەرلەمانن و خەڵکی پارێزگای دهۆکن، هەروەها تەندروستی ژمارەیەک لەو تووشبووانە باش نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب