عیراقی
مستەفا کازمی دڵنیایی دەداتە عیراقییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق روونیدەکاتەوە بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی چاكسازیی ئابووریی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و پاشەكشە ناكەن و باس لەوەش دەکات دوو مووچەیی نەهێڵرێت و بدرێتە كەسانی شایستە.
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ میدیا عیراقییەکان دەڵێت "دابەزینی نرخی نەوت و هاتنەپێشەوەی پەتای كۆرۆنا، ئەوەندەی تر قەیرانەكانی ئاڵۆزتر كردووە،".
دەشڵێت "چاكسازییەكانمان بۆ گەشەپێدانی ئابووریی وڵات و توانا داراییەكانە، دەبێت بەهەدەردان رابگیرێت و بەفیڕۆدانی سامانی گەل كۆتایی پێبهێنرێت، هەروەها دوو مووچەیی نەهێڵرێت و بدرێتە كەسانی شایستە".