عیراقی

10 منداڵی بێ باوكی خێزانە داعشەكان رادەستی ئەم وڵاتە كرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


10 منداڵی بێ باوكی خێزانە داعشەكان رادەستی ئەم وڵاتە كرانەوە
مەودا میدیا-

شاندێكی نوێنەرایەتی فەڕەنسا لەگەڵ هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باكووری سوریا كۆبوونەوە و پرسی رادەستكردنەوەی 10 منداڵی بێ باوكی خێزانە داعشییەكان گفتوگۆیان لەسەركرا.

بەپێی ماڵپەڕی هاوار نیوز ئەمڕۆ دووشەممە ئیریك شوفالییە، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی عەبدولكەریم عومەر، هاوسەرۆكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری لە شاری قامشلووی باكووری سوریا كردووە.

بەپێی لێدوانی هاوسەرۆكی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە قامیشلوو دوای كۆبوونەوەكە "10 منداڵی بێ باوكی خێزانەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كە بە رەگەز فەڕەنسین رادەستی نوێنەرایەتیی فەڕەنسا كراوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتەكانیان".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان