عیراقی

زیاتر لە 900 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 900 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1826 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 84 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ سی و چوار هەزار و 502 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1826 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 84 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 968 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە،سی و چوار هەزار و 502 کەس تووشبوون و 15 هەزار و 753 کەس چاکبوونەتەوە و 1251 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan